تەندروستی

بێجگە لە تیشكی خۆر، ڤیتامین دی لە 10 سەرچاوەی دیكە وەربگرە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بێجگە لە تیشكی خۆر، ڤیتامین دی لە 10 سەرچاوەی دیكە وەربگرە
مەودا میدیا-

ڤیتامین دی یەكێكە لە ڤیتامینە بنچینەییەكان كە جەستە پێویستی پێیەتی بۆ هەڵمژینی كالسیۆم و گەشەپێدانی ماسولكەكان و كاراكردنی بەرگریی جەستە لەگەڵ كەمكردنەوەی هەوكردن.

كەمیی ئەو ڤیتامینەش دەبێتە هۆی لاوازیی بەرگریی جەستە و زۆربوونی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە، لەگەڵ لاوازبوونی گەشەی قژ و نەرمبوونەوەی ئێسك.

كاتێك تیشكی خۆر بەر پێست دەكەوێت جەستە ڤیتامین دی دروستدەكات و بەوهۆیەوە ناوی لێنراوە "ڤیتامینی تیشكی خۆر"، بەڵام لەوانەیە هەموو كەسێك لەرێگەی تیشكی خۆرەوە رێژەی پێویستی ڤیتامینەكە وەرنەگرێت، لە بەرامبەردا هەندێك سەرچاوەی خۆراكیی دیكە هەن كە دەتوانن ڤیتامین دی لە جەستەدا بەرهەمبهێنن وەك؛

-ماسی
-هێلكە 
-قارچكێك تیشكی خۆری بەركەوتبێت
-جگەر

ڤیتامین دی بە شێوەیەكی سروشتی لە زۆرینەی خواردن و خواردنەوەكاندا نییە، بەوهۆیەوە ڤیتامینەكە زیاددەكرێت بۆی بە شێوەیەكی دەستكرد و ئەو خواردەمەنییانەی بە شێوەیەكی دەستكرد ڤیتامین دی-ان بۆ زیاددەكرێت بریتین لە؛

-شیر
-جێگرەوەكانی شیر
-خامە
-سیریەڵ
-پەنیری سۆیا
-شەربەتی پرتەقاڵ
 

زۆر هەڵمژینی ڤیتامین دی لەلایەن جەستەوە یان لەرێگەی خواردنی خۆراكی دەوڵەمەند بەو ڤیتامینە، هاوتایە بە چالاكبوونی جەستە و سیستمی بەرگریی لە لەشدا.

 

ژ.ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان