عیراقی

عیراق.. تووشبوویەکی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق.. تووشبوویەکی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

بەڕێوبەرایەتی تەندروستیی واست گیان لەدەستدانی تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند کە ژنێکە پێشتر سەردانی وڵاتی ئێرانی کردووە.

بەڕێوبەرایەتی تەندروستیی پارێزگای واست رایگەیاند "ژنێکی بەساڵاچوو کە دوێنێ وەک تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەگەڵ هاوسەرەکەیدا ناویان تۆمار کرا گیانی لەدەستدا".

ئاماژە بەوەشکراوە "پێشتر ئەو ژنە لەگەڵ هاوسەرەکەیدا سەردانی وڵاتی ئێرانیان کردووە، هەروەها کێشەی دڵ و سییەکانیشی هەبووە، بۆیە باری تەندروستی ناجێگیر بووە و گیانی لەددستداوە".
Qaiwan
Qaiwan