تەندروستی
شەش خواردنەوەی ئەفسووناوی بۆ دابەزاندنی ئاستی كۆلێسترۆڵ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ژمارەیەكی زۆر لە خەڵك دەترسن لە بەرزبوونەوەی رێژەی كۆلێسترۆڵ لە خوێنیاندا، بەهۆی ئەوەی بەرزیی ئاستی كۆلێسترۆڵ مەترسییە و دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی خوێن و جەڵتەی دڵ و دەماخ.
زۆرینەی ئەو كۆلێسترۆڵەی لە لەشماندایە بریتییە لە پرۆتینی چەوریی كە چڕییەكەی كەمە، پێشی دەوترێت (كۆلێسترۆڵی زیانبەخش)، لەلایەكی دیكەوە پرۆتینی چەوریی كە چڕییەكەی زۆرە HDL ناسراوە بە (كۆلێسترۆڵی سوودبەخش) بەهۆی ئەوەی مەترسییەكانی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و جەڵتەی مێشك كەمدەكاتەوە.
بۆ رێكخستنی رێژەی كۆلێسترۆڵ رێكخستنی سیستمی خواردن زۆر گرنگە هاوشێوەی ئەو كەسانەی تووشی نەخۆشیی شەكرە دەبن، چونكە جۆری خواردن و رێكخستنی ژەمەكان دەبێتە هۆی رێكخستنی هۆرمۆن و پرۆتینەكانی جەستە و سیستمەكان رێكخدەخات.
شەش خواردنەوە كە بە شێوەیەكی بەرچاو هاوكاردەبن لە پاراستنی رێژەی كۆلێسترۆڵ لە ئاستێكی گونجاودا بەپێی ماڵپەڕی تەندروستیی (onlymyhealth) بریتین لە:
1. قاوە: بێجگە لەوەی تاموبۆیەكی خۆشی هەیە، ئاستی كۆلێسترۆڵ لە جەستەدا دادەبەزێنێت.
2.خواردنەوەكانی شۆفان: ئەو خواردنەوانەی شۆفانیان تێدایە دەوڵەمەند دەبن بە بێتاگڵوكان كە ریشاڵیان تێدایە و رێگە لە جەستە دەگرن كۆلێسترۆڵ هەڵبمژێت.
3.چای سەوز و رەش: چای سەوز مادەی كاتیكینی تێدایە كە دژەئۆكسیدە هاوكاردەبن لە كەمكردنەوەی رێژەی كۆلێسترۆڵی زیانبەخش، چای رەشیش ئاستی كۆلێسترۆڵ كەمدەكاتەوە.
4.شیری سۆیا:لە جیاتی كرێم و بەرهەمەكانی شیر كە چەورییان زۆرە، دەتوانیت شیری سۆیا بەكاربێنیت بۆ دابەزاندنی ئاستی كۆلێسترۆڵ یان كۆنترۆڵكردنی رێژەكەی.
5.شەربەتە دەوڵەمەندەكان بە دژەئۆكسید: دەتوانیت شەربەتە فرێشەكان بخۆیتەوە، بەتایبەت ئەوانەی لە جۆرەكانی توو دروستكراون، چونكە دەوڵەمەندن بە بە دژەئۆكسید و ریشاڵەكان كە هاوكارن لە دابەزاندنی رێژەی كۆلێسترۆڵ لە خوێندا، شەربەتەكانی دیكەش كە لە شیری رووەكەكان دروستكراون بە هەمانشێوە سوودیان هەیە لە كۆنترۆڵكردنی رێژەی كۆلێسترۆڵ.
6.شەربەتی تەماتە: مادەی لیكۆپین كە لە تەماتەدا هەیە، كۆلێسترۆڵی زیانبەخش لە جەستەدا كەمدەكاتەوە و ئاستی چەورییش بەرزدەكاتەوە.
ژ.ع