خولەکانی جیهان

گرێبەستی چاوەڕوان نەکراو روو دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


گرێبەستی چاوەڕوان نەکراو روو دەدات
مەودا میدیا- سەباح خضر

جۆرج مێندێس، بریکاری بەناوبانگی یاریزانەکە، کار لەسەر گرێبەستێکی ئاڵوگۆڕی سەرنجڕاکێش دەکات لە نێوان بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید لە هاوینی 2023.

بە گوێرەی ئێل چێرنجیتۆ، جۆرج مێندێس دەیەوێت ئەنسو فاتی بگوازێتەوە بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید لە بەرانبەر گواستنەوەی جۆواو فیلیکس بۆ بەرشەلۆنە.

مێندێس دەیەوێت سەرسامی راهێنەری بەرشەلۆنە چاڤی هێرناندێز بەکاربهێنێت بۆ تواناکانی جۆواو فیلیکس، جگە لەوەی کە ئەم دواییانە بە تەواوی گونجاوە بۆ شێوازی یاریکردنی بەرشەلۆنە.

هەروەها راهێنەری ئەتلەتیکۆ مەدرید دیێگۆ سیمیۆنی پێشوازی لە ئەنسو فاتی دەکات کە دەتوانێت لە زیاتر لە یەک پێگەی یاریگا بەکاری بهێنێت.

بەرنامەی پڕۆگرامی ئیسپانیا ئاماژەی بەوەداوە کە تاکە هاوکێشەی گونجاو ئاڵوگۆڕی یاریزانەکانە بە قەرز.

مووچەی فیلیکس گەورەترین بەربەستە لەبەردەم گرێبەستەکەدا بەهۆی کۆسپی ئابوورییەوە لەسەر بەرشەلۆنە، بەڵام مێندێس کار بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە دەکات.

جێی ئاماژەیە کە جێهێشتنی فاتی شۆکێک دەبێت بۆ هاندەرانی بەرشەلۆنە، کە باشترین قەرەبوو بە یاریزانەکە دەبینن دوای رۆشتنی لیۆنێل میسی لە قەڵای کامپ نۆ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن