کوردستانی

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا -
 
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت مەفرەزەکانی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ توانیویانە تۆمەتبارێک دەستگیربکەن کە لەلایەن دادگای میسانەوە بە پێی مادەی 446 داواکراوە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 6ی حوزەیرانی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "مەفرەزەکانی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ توانیویانە تۆمەتبارێک دەستگیربکەن کە لەلایەن دادگای میسانەوە بە پێی مادەی 446 داواکراوە  کە تایبەتە بە دزیکردن".
 
باسی لەوەشکردووە "دوای ئەوەی بڕیاری دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکمان لە دادگای لێکۆڵینەوەی میسانەوە پێگەیشت، دەستبەجێ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونمان دەستپێکرد و توانیمان لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ و جوڵانی نەهێشتنی تاوانەوە بیدۆزینەوە و دەستگیربکرێت".
 
پۆلیسی سلێمانی وتوشیەتی "ئەو تۆمەتبارە ناوی (ی، ک) بووە و لەدایکبووی 2001ە، بەڕەگەز عەرەبە و بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان رەوانەی دادگای میسان دەکرێتەوە".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رۆڵی ژنانی گوندنشین لە بواری کشتوکاڵیدا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئۆپەراسیۆن و شکانی شکۆ

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

پەکەکە و ژمارەکان و ئاسۆیەکی ناڕوون

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

هەڵبژاردن دەکرێت، بەڵام…

لەلایەن رێبوار کەریم وەلی