گشتی

ڤیدیۆ.. بە قفڵ و زنجیر بەڕێوەبەرێك دەرگا لەسەر كارمەندەكانی دادەخات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ڤیدیۆ.. بە قفڵ و زنجیر بەڕێوەبەرێك دەرگا لەسەر كارمەندەكانی دادەخات
مەودا میدیا-

لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا كە بەشێوەیەكی خێرا بڵاوبووەتەوە بەناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دەردەكەوێت، پاسەوانی یەكێك لە كۆمپانیاكانی هیندستان بە قفڵ و زنجیر دەرگا لەسەر كارمەندان دادەخات.

ئەو پاسەوانە لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا ئەو پاسەوانە باس لەوەدەكات لەسەر فەرمانی ئانوراگ سیدی، بەڕێوەبەری كۆمپانیای (كۆدینگ نینجاس) دەرگای سەرەكیی كۆمپانیاكە بە قفڵ و زنجیر بەسەر كارمەندەكاندا دادەخات بۆ ئەوەی لە كاتەكانی كاركردندا نەچنەدەرەوە.

كرتە لێرە بكە بۆ بینینی ڤیدیۆكە

پاش ئەوەی گرتە ڤیدیۆییەكە تووڕەییەكی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، دەستبەجێ لە پەڕەی فەرمیی خۆیەوە كۆمپانیاكە داوای لێبوردنی راگەیاند و ئاماژەی بەوەكرد ئەو كارە هەڵە بووە كە بە شێوەیەكی تاكڕەوانە لەلایەن كارمەندێكی یەكێك لە لقەكانی كۆمپانیاكەیانەوە ئەنجامدراوە.

جەختیشیكردووەتەوە ئەو بەڕێوەبەرە داوای لێبوردنی كردووە و سەبارەت بەو كارەی ئەنجامیداوە لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan