تەندروستی
چۆن توو دەبێـتە هۆی دابەزینی كێشی لەش؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە هەموو جۆرەكانییەوە، توو میوەیەكی بەتام و چێژە و دەوڵەمەندە بە ریشاڵ و دژەئۆكسیدەكان، كالۆریی كەم تێدایە و هەستی برسییەتیی كەمدەكاتەوە.
توو یەكێكە لەو میوانەی وێڕای تاموبۆی پڕ لە چێژی، هاوكاردەبێت لە دابەزاندنی كێشی زیادەی جەستە بەهۆی كۆمەڵێك تایبەتمەندیی جیاواز لەناویدا كە بریتین لە:
كەمیی رێژەی كالۆری
بەراورد بە خۆراكەكانی دیكەی وەك ژەمە سووك و بەچێژەكان و شەربەتە شیرینكراوەكان، زۆرینەی میوە شیرینەكان دەوڵەمەندن بە مادەی خۆراكیی و كالۆری كەمە تێیاندا.
ناوەندی كۆنترۆڵكردنی نەخۆشییەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەڵێت "میوەكانی وەك توو و هاوشێوەكانی مادەی خۆراكییان بە رێژەی ژەمەخواردنەكان تێدایە بەڵام بێ كالۆری".
نەهێشتنی هەستكردن بە برسییەتی
ئەنجامی توێژینەوەیەكی ساڵی 2020 دەریخستووە، خواردنی میوەی هاوشێوەی توو بە ئاستی پێویست دەبێتە هۆی ئەوەی بۆ ماوەیەكی بەرچاو هەست بە تێری بكەیت و لەبری ژەمەخواردنەكان پشتی پێ ببەستیت، كە هەستكردن بە برسییەتی دوادەخات.
پڕە لە ریشاڵ
بە شێوەیەك یەك كوپ تووی سوور نزیكەی 10 گرام ریشاڵی تێدایە كە هاوتایە بە رێژەی یەك لەسەر سێی ریشاڵی پێویستی رۆژانە لە جەستەدا.
دژەئۆكسیدە و رێگرە لە هەوكردن
دژەئۆكسیدەكانی ناو سەوزە و میوە رۆڵێكی سەرەكییان هەیە لە پارێزگاریكردن لە خانەكانی جەستە و كەمكردنەوەی هەوكردنە زیانبەخشەكان كە دەبنە هۆی نەخۆشی، تووی سوور ئەو تایبەتمەندییتانەی تێدایە بێجگە لە ڤیتامین سی.
ژ.ع