تەندروستی

بە 5 جۆر خۆراك رووبەڕووی رەشیی ژێر چاوەكانت بەرەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە 5 جۆر خۆراك رووبەڕووی رەشیی ژێر چاوەكانت بەرەوە
مەودا میدیا-

دروستبوونی رەشیی ژێر چاوەكان بە شێوەیەكی گشتیی ماندووبوون هۆكارییەتی، هەندێكجاریش وا دەردەكەوێت تەنها لە ئەنجامی ئاوسانی پێڵووی چاوەكانە.

لەلایەكی دیكەوە سەرچاوە پزیشكییەكان دەڵێن، هۆكارگەلێكی دیكە هەیە بۆ دروستبوونی رەشیی ژێر چاوەكان وەك؛ هەستیاریی، هەوكردنی پێست، ئەكزیما، شەكەتیی، هەستەوەریی و هەوكردنی لووت، بۆماوەیی و هی دیكە.

هەر بەپێی سەرچاوە پزیشكییەكانیش، 10 مادەی خۆراكیی دەتوانن رێگربن لە دروستبوونی رەشیی ژێرچاو كە بریتین لە؛

ڤیتامین "سی"
هاوكاردەبێت لە بەرهەمهێنانی كۆلاجین و رووناككردنەوەی رەنگی پێست، میوەكانی وەك شلیك و كیوی سەرچاوەیەكی باشن بۆ وەرگرتنی ڤیتامین سی.

ڤیتامین "كەی"
رێگریدەكات لە خوێن مەیین، بەوشێوەیە ئەگەر رەشیی ژێر چاوەكان بەهۆی مەیینی خوێن لە مولوولە خوێنەكان بێت رێگردەبێت، سەوزەكانی وەك برۆكلی و هاوشێوەكانی سەرچاوەن بۆ وەرگرتنی ئەم ڤیتامینە.

ڤیتامین "ئی"
پارێزگاریی دەكات لە تێكچوونی پێست و هاوكارە لە مانەوەی بە تەندروستی، رێژەی پێویست لە ڤیتامین "ئی" لە رێگەی خواردنی چەرەسات، سپێناخ و ئاڤۆكادۆ وەردەگیرێت.

ڤیتامین "بی12"
ئەم ڤیتامینە ئاسانكارە بۆ بەرهەمهێنانی خڕۆكە سوورەكانی خوێن، ئەگەر هۆكاری رەشیی ژێر چاوەكان كەمیی خوێن بێت "بی12" چارەسەرە و دەكرێت لە رێگەی خواردنی ماسی و گۆشتی سوور ئەو ڤیتامینە وەربگریت.

مادەی ئاسن
مادەی ئاسن گرنگە بۆ تەندروستیی سووڕی خوێن و خۆپارێزی لە كەمیی خوێن، خواردنە دەوڵەمەندەكان بە مادەی ئاسن كە بریتین لە گۆشتی سوور، فاسۆلیا، سپێناخ و بابەتە پاقلەمەنییەكان، سوودبەخشن بۆ رێگریكردن لە رەشیی ژێر چاوەكان بەهۆی كەمیی خوێن.

ژ.ع


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان