تەکنەلۆژیا
کێشەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چارەسەرکراوە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
دوای ئەوەی رۆژی رابردوو بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سەر بە کۆمپانیای مێتا کێشەی تێکەوت، ئەمڕۆ رایانگەیاند کە کێشەکەیان چارەسەرکردووە.
دوای ئەوەی رۆژی رابردوو بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سەر بە کۆمپانیای مێتا کێشەی تێکەوت، ئەمڕۆ رایانگەیاند کە کێشەکەیان چارەسەرکردووە.
ئەمڕۆ شەممە 17ی حوزەیرانی 2023 کۆمپانیای مێتا رایگەیاند "دوای ئەوەی رۆژی رابردوو بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانمان کێشەی تێکەوت، دەستبەجێ تیمەکانمان دەستیانکردن بە کارکردن بۆ چاککردنەوەی".
باسی لەوەشکردووە "ئاگاداری ئەو کێشەیەبووین کە لە سێرڤەرەکانماندا هەبوو، تیمەکان دوای ماوەیەک توانیان چارەسەری بکەن و کێشەی ناردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەک خۆی لێبکەنەوە".
کۆمپانیای مێتا جەختیشی کردووەتەوە "داوای لێبوردن لە بەکارهێنەرەکانمان دەکەین و لە ئێستادا هەموو کێشەکانمان چارەسەرکردووە".
ئەمە لە کاتێکدایە زیاتر 20 هەزار کەس کێشەیان لە هەریەکە لە بەرنامەکانی فەیسبووک، ئینستاگرام، مەسنجەر و واتسئاپ هەبووە لە کاتی دانانی گرتەی ڤیدیۆیی و ناردنی نامەی دەنگی و وێنە.
ر.ع
ئەمە لە کاتێکدایە زیاتر 20 هەزار کەس کێشەیان لە هەریەکە لە بەرنامەکانی فەیسبووک، ئینستاگرام، مەسنجەر و واتسئاپ هەبووە لە کاتی دانانی گرتەی ڤیدیۆیی و ناردنی نامەی دەنگی و وێنە.
ر.ع