تەکنەلۆژیا

عیراق لە رێگەی مانگی دەستکردەوە ئینتەرنێت دابین دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق لە رێگەی مانگی دەستکردەوە ئینتەرنێت دابین دەکات
مەودا میدیا - 

 وەزارەتی پەیوەندییەکانی عیراق رایدەگەیەنێت هەوڵدەدەین بەشترین خزمەتگوزاریی بۆ هاوڵاتییان دابین بکەین و ئێستاش دەمانەوێت لەرێگای مانگی دەستگردەوە ئینتەرنێت دابین بکەین بۆ هاوڵاتییان.
 
وەزارەتی پەیوەندییەکانی عیراق رایگەیاند "لە ئێستادا لەرێگای کێبڵی دەنگییەوە خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت دەگەیەنین بە هاوڵاتییان و ئەمەش کات و خەرجیی زۆری پێویستە و دەبێث هەڵکەندن و بڕینی چەند ناوچەیەک ئەنجام بدەین ".
 
باسی لەوەشکردووە "وەزارەتەکەمان رەزامەندیی دەڕبڕیوە کە لە رێگەی مانگی دەستکردەوە خزمەتگوزارییەکان بگەیەنینە هاوڵاتییانمان".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "بۆ دابینکردنی ئینتەرنێت بە شێوەی راستەوخۆ بۆ هاوڵاتییان لەرێگای بۆشایی ئاسمانەوە کەناڵێکی گفتوگۆ دروستکراوە لەگەڵ هەریەک لە کۆمپانیاکانی سپەیس ئێکس و ئەمازۆن و وەن وێن ".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان