گشتی

پێیوابوو تووشی هەڵامەت بووە، بەڵام قاچەكانیان بڕییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێیوابوو تووشی هەڵامەت بووە، بەڵام قاچەكانیان بڕییەوە
مەودا میدیا-

پاش ئەوەی پلەی گەرمیی جەستەی بەرزدەبێتەوە و نیشانە سەرەتاییەكانی سەرمابوون تێیدا دەردەكەوێت، هاوڵاتییەكی سكۆتلەندیی دەرمانی هەڵامەت وەردەگرێت، بەڵام ئەنجامی ئەو نیشانە سەرەتاییانە بە شێوەیەكی چاوەڕواننەكراو دەبێتە هۆی بڕینەوەی قاچەكانی.

ماتیو هیكس ئەو هاوڵاتییە سكۆتلەندییەیە كە دوای ئەوەی هەستی بە نیشانە سەرەتاییەكانی هەڵامەت و سەرمابوون كردووە، چەند حەبێكی پاراسیتامۆڵی خواردووە لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا، دوای ئەوەی تەندروستیی بەرەو خراپتر چووە، رەیچڵی هاوژینی تەلەفۆنی بۆ ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن كردووە و گەیاندوویانەتە نەخۆشخانە.

لە ئەنجامی پشكنینەكانی بۆی ئەنجامدراوە، دەركەوتووە ماتیو تووشبووە بە هەوكردنی خوێن، بەكتریای سترێپتۆكۆكەس و هەوكردنی سییەكانی لای راست، پزیشكانیش بەمەبەستی رزگاركردنی ژیانی دوای ئەوەی ئەندامەكانی جەستەی لەكاركەوتوون، ماتیو-یان بێهۆشكردووە، پاش دوو هەفتە لە بێهۆشیی كاتێك بەئاگا هاتووەتەوە پێیان راگەیاندووە هەردوو قاچی لە خوار ئەژنۆكانییەوە بڕدراونەتەوە.

هۆكاری بڕینەوەی قاچەكانی تووشبوون بووە بە هەوكردنی خوێن و كانگرین، سەرەتا خۆی لەگەڵ كەسوكاری سەخت بووە بۆیان ئەو راستییە قبوڵبكەن، بەڵام دوای ئەوەی پزیشكان پێیانوتووە رێژەی كاركردنی دڵی %34 بووە، توانیویانە سوپاسگوزار بن كە لەو رەوشە تەندروستییەوە بەرەو باشبوون رۆیشتووە.

ژ.ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان