ئابووری
ناڕەزایەتييەكان دژی دابەشنەكردنی مووچە فراوان دەبن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پەرلەمانتارێكی كوردستان رایدەگەیەنێت دواخستنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بە هەر بیانوێك جێگای قەبوڵ نییە.
هاوڕێ مەلا ستار، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "تێناگەین و پەرۆشین سکاڵای بێ پلانی وەزیری دارایی بە گۆڕان بگەیەنین یاخوود پارتی، بەڵام هەرچۆنێك بێت دواخستنی مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە بەهەر بیانویەك جێگای قبوڵ نیی، بە ناڕاستییەکی دیکەی وەزیری دارایی ئەژمێرین".
باسی لەوەشكرد "کۆرۆنا و ھەر پاساوێکی دیکە تەنھا شێواندنی راستییەکانە لە کاتێکدا ھیچ پشوویەک بۆ ھێزی پێشمەرگە دیاری نەکراوەو ھەموو ئەو لیژنانەش کە مووچە دابەش دەکەن ھەر پێشمەرگەن".
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی 2019 تا كاتێكی نادیار راگرت.