ئابووری
دۆلار زیاتر بەرزبووەوە و بەهای دراوەكان رادەگەیەندرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عیراقی زیاتر بەرزبووەوە و لەكاتی كردنەوەی بازاڕی دراودا بەراورد بە دوێنێ 650 دینار بەهاكەی زیادیكرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 26ی حوزەیران 2023 100 دۆلاری ئەمەریكی لەكاتی كردنەوەی بازاڕی دراودا بە 147 هەزار و 800 دیناری عیراقی مامەڵەی پێوەكرا، ئەوەش لەكاتێكدایە دوێنێ هەمانكات 100 دۆلار بەهاكەی 147 هەزارو 150 دیناری عیراقی بوو.
سەبارەت بە بەرزبوونەوەی بەهای دراوی ئەمەریكی، شارەزایانی ئابووری ئاماژە بەوەدەكەن بەهاكەی دانابەزێت و زیاتردەبێت، ئەوەش لەكاتێكدایە بەپێی بودجەی پەسەندكراوی عیراق بەهای 100 دۆلار بە 130 هەزار دینار جێگیركراوە.
بەهای دراوەكان بۆ ئەمڕۆ دووشەممە بەپێی بۆرسە لە هەرێمی كوردستان بەمشێوەیەیە؛
100 دۆلار هاوتایە بە دوو هەزار و 510 لیرەی توركی
100 یۆرۆ بەرامبەرە بە 161 هەزار و 100 دینار
100 پاوەن بە 186 هەزار و 250 دیناری عیراقییە
100 كرۆنی سویدی بە 118 هەزار دیناری عیراقی مامەڵەی پێوەدەكرێت
100 دۆلاری ئەمەریكیش هاوتایە بە چوار ملیۆن و 850 هەزار تمەنی ئێرانی.
ژ.ع