کوردستانی

دابەزینی ئاوی ژێرزەوی لە گەرمیان جێگەی مەترسی نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دابەزینی ئاوی ژێرزەوی لە گەرمیان جێگەی مەترسی نییە


مەودا میدیا-
سەرەڕای ئەو وشكەساڵیەی كە ناوچەكەی بە گشتی گرتووەتەوە، بەڵام لە گەرمیان هێشتا ئاوی ژێرزەوی ئەوەندە دانەبەزیوە كە جێگەی مەترسی بێت.

حامد جومعە، بەڕێوەبەری ئاوی ژێرزەوی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند" ساڵانە لە مانگی پێنجەوە تا مانگی 11 ئاوی ژێر زەوی كەم دەكات و دوای ئەو ماوەیەش كە وەرزی بارانبارین دەستپێدەكات دووبارە دەستدەكاتەوە بە بەرزبوونەوە، بۆیەش لە ئێستادا  لەسەرجەم ناوچەكان لە كەمبوونەوەدایە". 

وتیشی"بەراورد بەو وشكەساڵیەی كە ئەمساڵ هەبووە، تا ئێستا ئاوی ژێر زەوی لە گەرمیان بە نزیكەی یەك بۆ دوو مەتر دابەزیوە كە ئەوەش بە هیچ شێوەیەك جێگەی مەترسی نییە و شتێكی سروشتییە". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"ئەمساڵ تا ئێستا هیچ بیرێكی قووڵ و تەواو لە گەرمیان وشكی نەكردووە و ئەوەشی كە هەیە تەنها چەند بیرێكی كەم وشكیان كردووە كە ئەو بیرانەش پێشتر وەك پێویست قووڵ نەكراون و نزیك بوون لەسەر رووی زەوییەوە". 
ئ پ 


Qaiwan
Qaiwan