تەکنەلۆژیا

مێتا ئاپێكی ركابەری تویتەر رادەگەیەنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مێتا ئاپێكی ركابەری تویتەر رادەگەیەنێت
مەودا میدیا-

لە نوێترین وەشانیدا، كۆمپانیای مێتا ئاپڵیكەیشنی سرێدس رادەگەیەنێت كە شێوازەكەی نزیكە لە تویتەر و دەوترێت ركابەری ئاپڵیكەیشنەكەی ئیلۆن مەسك.

ئەمڕۆ ئاپڵیكەیشنی سرێدس لەلایەن مێتاوە راگەیەندرا، كە تۆڕێكی كۆمەڵایەتیی نوێیە و زۆرینەی تایبەتمەندییەكانی هاوشێوەی تویتەرە لەگەڵ ژمارەیەك تایبەتمەندیی دیكە تێكهەڵكێش كراوە.

هەر لە كاتژمێرەكانی سەرەتاوە هەتا ئەم دەمە، بەپێی تۆڕە هەواڵییەكانی تایبەت بە تەكنەلۆجیا داگرتنی ئاپڵیكەیشنەكە 10 ملیۆنی تێپەڕاندووە، مارك زوكەربێرگ، خاوەنی كۆمپانیای مێتا-ش دەڵێت "ئاپڵیكەیشنەكە لەگەڵ بەكارهێنەر هاوڕێیانەیە و دەكرێت ئەوانەی لە گۆڕانكارییەكانی تویتەر بێزارن بە سرێدس شوێنی بگۆڕن".

تایبەتمەندییەكان و ریاكشن، لایك و شەیر و وەڵامدانەوەی تێدایە و كۆمپانیای مێتا دەڵێت "سرێدس دەبێتە ئاپڵیكەیشنێكی نوێ كە سەرنجدەخاتە سەر تێكست و گفتوگۆ پێچەوانەی ئینستاگرام كە سەرنج زیاتر لەسەر فۆتۆ و وێنەیە".

لە سرێدس سنووری وشەكانی پۆستێك 500 وشەیە لەكاتێكدا لە تویتەر تەنها دەتوانرێت 280 وشە لە یەك پۆستدا بڵاوبكرێتەوە، هاوكات لە سرێدس بەكارهێنەر توانای هەیە بەستەر، وێنە و ڤیدیۆ هاوپێچ بكات بە مەرجێك ڤیدیۆكە لە پێنج خولەك زیاتر نەبێت.

بەكارهێنەرانی ئینستاگرام لەئێستادا دەتوانن بە هەمان هەژماری ئینستاگرامیان ببنە خاوەنی هەژماری سرێدس، ئەو كەسانەی ئینستاگرامیشیان نییە، پێویستە هەژماری ئینستاگرام بۆ خۆیان بكەنەوە.

ژ.ع




Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان