گشتی

چۆن پەڵەی ئارەق بەسەر جلی سپییەوە لاببەین؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


چۆن پەڵەی ئارەق بەسەر جلی سپییەوە لاببەین؟
مەودا میدیا-

لەکاتی گەرمادا پێشنیازی لەبەرکردنی جلوبەرگی سپی دەکرێت، چونکە یەکێکە لە رەنگە ساردەکان، بەڵام بەزۆری بەدەست پەڵەی ئارەقەی زەردەوە دەناڵێنن بەهۆی دەردراوەکانی لەشەوە. پەڵەی زەرد بەهۆی تێکەڵەیەک لە پرۆتینەکانی ناو ئارەق و مادە کیمیاییەکانی ناو بۆنخۆشکەر دروست دەبێت.

چەند رێگەیەک هەیە بە ئاسانی رزگارمان دەکات لەو پەڵە زەردانە، ئەوانیش:

1- شۆردنی راستەوخۆ
باشترین رێگە بۆ لابردنی پەڵەی زەرد لەسەر کراسێکی سپی یان جلوبەرگی دیکە ئەوەیە کە بە زووترین کات مامەڵەی لەگەڵ بکەیت و بەزووی بەدەست بیشۆیت بە ئاوی سارد، پاشان بکرێتە ناو ئامێری جلشۆردنەوە.

2. بەکارهێنانی پاککەرەوەی دروست
زۆربەی پاککەرەوە بایۆلۆژییەکانی جلشۆر بە شێوەیەک دروستکراون کە پەڵەی بنەمای پڕۆتین وەک ئارەق بتوێنەوە، و یارمەتیدەر دەبن بۆ کەمکردنەوەی ئەو پەڵە زەردە ناشیرینانە، دڵنیابە لە لابردنی پەڵەکە پێش ئەوەی وشک بێتەوە. هەروەها پێویستە کوپێک سرکە لەگەڵ پاککەرەوەی جلشۆرەکەدا بخرێتە ناو ئامێری جل شۆرەکەوە بۆ ئەوەی یارمەتی لابردنی هەر بۆنێکی ئارەقی درێژخایەن بدات.

3- جلەکان بە شێوەیەکی سروشتی وشک بکەرەوە
هەوڵبدە لە ڕۆژێکی خۆردا جلەکان لە دەرەوە وشک بکەیتەوە. تیشکی سەروو بنەوشەیی لە تیشکی خۆردا یەکێکە لە باشترین ڕێگاکان بۆ سپیکردنەوەی جلوبەرگی سپی بە شێوەیەکی سروشتی.

4- بەکارهێنانی خوێ
خوێ، پێکهاتەیەکی زۆر باشە بۆ لابردنی پەڵەی خوێن و ئارەق لە جلوبەرگدا. یەک کەوچک خوێ لە کوپێک ئاودا بتوێنەوە و ئەم گیراوەیە بەکاربهێنە بۆ لابردنی پەڵەکە بە ئیسفەنج، دوای لابردنی پەڵەکە دەتوانرێت وەک هەمیشە جلەکە بشۆردرێت.

5-لیمۆ سپیکەرەوەیەکی باشە
لیمۆ کە وەکو مادەیەکی سپیکەرەوەی سروشتی کاردەکات و تایبەتمەندی پاککەرەوەی سەرسوڕهێنەری هەیە، دەتوانرێت لیمۆکە لەگەڵ ئاودا تێکەڵبکرێت بۆ لابردنی پەڵەکە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد