دێرین مەحمود

دێرین مەحمود

فۆبیا؛ ترس یان نەخۆشییە؟

فۆبیا یاخود خوداوەندی فۆبیۆس خوداوەندێکی یۆنانییە کۆنەکانە بۆ ترساندنی دوژمنەکان بەکاریان هێنانەوە. فۆبیا ترس نییە، بەڵام زۆر کەس بەوە ناوی دەبات کەوا ئەو کەسانەی فۆبیایان هەیە پێیان دەوتریت ترسنۆک.

کاتێک کەسێک دەترسێت، واتا هەست بە ترس دەکات کە یەکێکە لە میکانیزمە سروشتییەکانی بەرگریی لە مرۆڤدا بۆ پاراستنی ژیان، کاتێک ترس روودەدات هاندەری ناوەکی و دەرەکی لەبەردەم کەسەکەدا بێت، بەڵام کە ترس لە شتە نەگونجاوەکان بێت کە هاوئاهەنگ نەبێت و بنەمای زیادڕەویکردن لە ترس ناعەقڵانییە بە بەردەوامی بێت، چونکە ئەو کاتە بە فۆبیا ناودەبرێت ئەگەر کاریگەریی زۆری لەسەر ژیانی رۆژانەی کەسەکە هەبێت بەتایبەت لە کەسانی گەورەدا بۆ بڕیاردان و کردارەکانی.

لەگەڵ ئەوەشدا پسپۆڕان بە نەخۆشیی دڵەڕاوکێ ناوی دەبەن، بەڵێ فۆبیا نەخۆشییە.

ئەو کەسەی بەم نەخۆشییەدا تێپەڕدەبێت هەستی پێدەکرێت کاتێک دڵی زیاد لە پێویست لێدەدات یاخود لەرزینی دەستی و ئارەقکردنەوەی لە هەندێک کاتدا، هەروەها هەستی خنکان و تەنگەنەفسی.

نزیکەی 100 فۆبیا هەیە، بەڵام بەسەر سێ جۆردا دابەشدەکرێت کە زۆر باون لەناو کۆمەڵگەدا:

یەکەم: فۆبیای تایبەت کە باوترینیانە
ئەم جۆرە کەسانە لە ئاژەڵ و بەرزایی و شوێنی داخراو وەکو فڕۆکە و شەمەندۆفێر دەترسن و زیاتر بۆماوەییە .

دووم: فۆبیای کۆمەڵایەتی
ئەم کەسانە زیاتر لە منداڵیدا شەرمن و گۆشەگیر بوون و ئەزموونی کۆمەڵایەتیی نەرێنییان هەبووە. 

سێیەم: ئاگۆرا فۆبیا
ئەم کەسانە ناتوانن لە قەرەباڵغیی زۆر و شۆینی گشتی  ئارام بن و تووشی دڵەڕاوکێ دەبن.

هەر بۆیە شارەزایان هەردەم سەرچاوەکەی دەگەڕێننەوە بۆ منداڵ بەتایبەت تەمەنی هەستیار (5 بۆ 9) ساڵی، ناتوانرێت رێگەی لێ بگیرێت، بەڵام دەتوانرێت یارمەتی و چارەسەریی گونجاو وەرگرێت بۆ ئەوەی تووشی نەخۆشییە دەروونییەکان نەبێت لە داهاتووی مرۆڤەکاندا.

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan