گێتی
سوید لێسەندنەوەی مافی پەنابەرێتی لە "سووتێنەری قورئان" تاوتوێدەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ناوەندی بەرژەوەندیی پەنابەرانی سوید رایگەیاند، دۆسییەی سەلوان مۆمیكا، سووتێنەری قورئان لەو وڵاتە تاوتوێدەكات بەهۆی چەند توندوتیژییەك كە لە عیراق ئەنجامیداوە.
ماڵپەڕ و رۆژنامەكانی سوید لەو بارەیەوە رایدەگەیەنن، یسبەر تینگروت، بەرپرسی راگەیاندنی دەزگای بەرژەوەندیی پەنابەران لە سوید ئاماژەی بەوەكردووە "زانیاریی نوێیان بەدەستگەیشتووە سەبارەت بە سەلوان مۆمیكا"، كە هۆكاری پێویستی تێدایە بۆ پێداچوونەوە بە دۆسییەی پەنابەرییەكەیدا و ئەگەری لێسەندنەوەی مافی پەنابەرێتییەكەی تاوتوێدەكرێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا دەزگاكانی راگەیاندن لە سوید بڵاویانكردەوە، مۆمیكا پاش وەرگرتنی مافی پەنابەریەتی هەوڵیداوە هاوڕێیەكی بە چەقۆ بكوژێت كە پێكەوە دەژین، لەلایەكی دیكەوە پێداچوونەوەی دۆسییەكەی پەیوەستە بە كاری توندوتیژی كە پێشتر لە عیراق ئەنجامیداوە.
وێڕای رەتكردنەوەی ئەو بابەتە لەلایەن سەلوان، دادگای سوید سەركۆنەی كردووە و بە 80 كاتژمێر خزمەتی كۆمەڵایەتیی سزایداوە.
مۆمیكا لەماوەی رابردوودا دوو جار لە سوید قورئانی پیرۆزی سووتاند و ئەو كارە شەقامی شوێنكەوتووانی ئاینی ئیسلامی هەژاند، كاردانەوە جیهانییەكانیش تایبەت بەو بابەتە هەتا ئێستا بەردەوامیی هەیە.
ژ.ع