ئەدەب و هونەر

ئایین به‌ رۆڵی خۆی و زانست و فه‌لسه‌فه‌ به‌ رۆڵی خۆیان

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئایین به‌ رۆڵی خۆی و زانست و فه‌لسه‌فه‌ به‌ رۆڵی خۆیان
مەودا میدیا- هەڵمەت هۆشیار

خالد تركی ئالتركی لە بابەتێکدا باس لە ئاین و فەلسەفە و زانست دەکات و بۆچوونەکانی دەخاتەڕوو، بێگومان هه‌موو كه‌سێك بڕوای  ته‌واوی به‌ به‌هاو رۆلی گرنگی زانست هه‌یه‌ له‌ ژیانی مرۆڤایه‌تیدا به‌هۆی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له‌ پێناو چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی رووبه‌روی خۆی و ژینگه‌ی ژیانه‌كه‌ی ده‌بێته‌وه داویه‌تی‌، هاوكات بڕوای به‌ فه‌لسه‌فه‌ هه‌یه‌، چونكه‌ زانست به‌ته‌نها ناتوانێت بونیاد هه‌موو شته‌كان بنێت به‌ڵکو، پێویستی به‌ تیۆر و رێبازی هاوكار هه‌یه‌ بۆ پێشخستنی زانسته‌كان و بونیادی عه‌قڵیی توێژه‌ره‌كان.

جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه‌ كه‌سانێك ده‌بینین دژایه‌تی ئایینه‌كان ده‌كه‌ن و پێیان وایه‌ هۆكاری دواكه‌وتنی گه‌لان و دروستكه‌ری كه‌سایه‌تی توندوتیژن و له‌ هه‌مانكاتدا بڕوای ته‌واویان به‌ زانست و فه‌لسه‌فه‌ هه‌یه‌، له‌ كاتێكدا ده‌كرێت زانست و فه‌لسه‌فه‌ ببنه‌ هۆكاری توندوتیژی "كاتێك به‌هۆی جۆرێك له‌ ئایدۆلۆژیه‌ته‌وه‌ قوربانی ده‌كه‌وێته‌وه‌ " بۆ نمونه‌: كاتێك شاری هیرۆشیما و به‌ بۆمبی ئه‌تۆمی خاپوور ده‌كرێت، ئایا زانست و زانایان له‌ پشتی ئه‌مه‌وه‌ نه‌بوون؟ ئایا ئه‌و زانایانه‌ له‌لایه‌ن سیاسەتمه‌داركانه‌وه‌ دانه‌مه‌زراون و له‌ هه‌موو به‌هایه‌كی مرڤایه‌تیی دانه‌ماڵراون له‌ پێناو ئه‌وه‌ی له‌  تەنیشتیاندا به‌شداربن و مرۆڤایه‌تی هه‌تك بكه‌ن و تاوانی گه‌وره‌ ئه‌نجامده‌ن؟

له‌ پاش هه‌موو ئه‌مانه‌ ده‌ڵێت "ئایین هه‌میشه‌ و له‌ هه‌موو سه‌رده‌مێكدا پێویستییه‌ بۆ مرۆڤایه‌تی، ئایین راستییه‌كی ئه‌زه‌لییه‌ و هه‌ستێكی ریشه‌داره‌ له‌ ناخی مرۆڤدا"، له‌ ئاییندا وه‌ڵامی ئه‌م دوو پرسیاره‌مان ده‌ست ده‌كه‌وێت: 

- بۆچی هاتین؟

-بۆ كوێ ده‌چین پاش مردن؟ 

له‌ چوارچیوه‌ی وه‌ڵامی ئه‌مانه‌دا مانایه‌كی گشتگیر بۆ بوونی مرۆڤ بونیاد ده‌نرێت، هه‌ست به‌ ئارامی ده‌كه‌ین و گێژه‌ڵۆكه‌ی هزرمان داده‌مركێته‌وه‌ و مانایه‌كی دیكه‌ بۆ ژیانی ئاینداریمان ده‌ستده‌كه‌وێت، لێره‌وه‌ تێده‌گه‌ین ئاین رێگه‌یه‌كه‌ ده‌مانگه‌یه‌نێت به‌ خوداوه‌ند، و ناكرێت ئێمه‌ خوداپه‌رستی بێ ئایین بین، چونكه‌ خوداپه‌رستی به‌ بێ ئایینداری وه‌كو ته‌ماشاكردنی ئاو وایه‌ كاتێك بته‌وێ تینوێتیت بشكێت به‌ بێ ئه‌وه‌ی له‌ ئاوه‌كه‌ بخۆته‌وه‌. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان