کوردستانی

لە كەركوكەوە ژمارەیەك بڕیار دەرچوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە كەركوكەوە ژمارەیەك بڕیار دەرچوون
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ دووشەممە هێزە ئەمنییەكانی كەركوك كۆبوونەوە و چەندین بڕیاریان لەبارەی شارەكە و رێوشوێنەكانی تایبەت بە بڵاونەبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا دەركرد.

بەپێی راگەیەندراوێك لە كۆبوونەوەكەدا جەختكراوەتەوەسەر دەروازەکانی کەرکوک و بڕیاردراوە لە ئەمڕۆوە هاتووچۆ لە ناو كەركوكەوە بۆ دەرەوەی  و بەپێچەوانەوە قەدەغەبێت، هەروەها لە 6ی ئێوارە بۆ 6ی بەیانی هاتووچۆ لە ناو شارە رێگە پێدراو نیە و لە سبەینێوە دەچێتە بواری جێبەجێكردن".

ئاماژە بەوەشكراوە "چێشتخانەكان تەنها بەشێوەی گەیاندن كاردەكەن و تەواوی كافتریاو هۆڵەكان و پرسە و شوێنە گشتییەكان دادەخرێن، هاتووچۆ كردن تەنها بۆ كەسانی ئەمنی و لیژنە و مەفرەزەو هاتووچۆ و كەسانی تایبەت بە كار دەكرێت".

ئەوەش خراوەتەڕوو "تەواوی مزگەوت و حوسەیەنییەكان دادەخرێن و ئەوانەی بە ئۆتۆمبێل و ماتۆڕ دەچنە دەرەوە لە كاتی قەدەغەی هاتووچۆ دەستیان بەسەردادەگیرێت، بەڵام جوڵەی بازرگانی بەردەوام دەبێت، كارمەندانی شارەوانی بەردەوام دەبن لە كاری خۆیان".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان