کوردستانی

رێواز فایەق كەرەنتینە كراوە... روونكردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێواز فایەق كەرەنتینە كراوە... روونكردنەوە دەدات
مەودا میدیا-

سكرتێر رۆژنامەوانی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە بارە گەڕانەوە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە دەرەوەی وڵات و پشكنینی پزیشكی روونكردنەوە دەدات.

لە روونكردنەوەیەكی سكرتێری ڕۆژنامەوانی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان هاتووە "دوای ئەوەی هەواڵێك بڵاوكرایەوە كە ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان،لەكاتی گەڕانەوەی لەدەرەوەی وڵات، رازی نەبووە ڕێوشوێنی پزیشكی بڕیارلێدراوی بۆ ئەنجام بدرێت، جگە لەوەی سەر لەبەری ئەو هەواڵە چەواشەكارانە ڕەتدەكەینەوە، بۆ هەموو لایەكیشی روون دەكەینەوە كە راستیەكەی بەم شێوەیە بووە".

باس لەوەشكراوە "دوای سەفەرێكی سەرۆكی پەرلەمان بۆ هۆڵەندا بۆ ماوەی تەنها سێ رۆژ، لەرێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەیشتنەوە خاكی هەرێمی كوردستان،ولە بەشی (VIP) فڕۆكەخانە چاوەڕێی تیمی پزیشكیان كردووە و،دوای هاتنی تیمەكە و پشكنینی سەرۆكی پەرلەمان،ولەدوای پێنج كاتژمێر ئەنجامی پشكنینەكە نێگەتیڤ دەرچووە".

ئەوەشخراوەتەڕوو "سەرۆكی پەرلەمان ئەنجامدانی رێوشوێنە تەندروستیەكانیان ڕەتنەكردووەتەوە بەڵكو سەرەڕای ئەوەی ئەنجامی پشكنینەكەی نێگەتیڤ بووە، وەك پابەند بوون بەرێنمایە تەندروستیەكان ماوەی دیاریكراوی كەرەنتینەكە لەماڵەكەی خۆی تەواو دەكات،و ئەمەش لەرووی پزیشكیەوە رێپێدراوە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان