ئابووری

نرخی زێڕ چی بەسەردێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی زێڕ چی بەسەردێت؟
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان 
 
 سەرۆکی زێڕنگەرانی سلێمانی رایدەگەیەنێت نرخی ئاڵتون هەرگیز بەدیاریکراوی جێگیر نابێت و بەردەوامە لە یاریکردن، بەپێی پێشبینییەکانیش ئەگەری دابەزینی زۆرە لە ماوەکانی داهاتوودا.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی ئابی 2023 دلێر تاهیر، سەرۆکی زێڕنگەرانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "نرخی کانزای زێڕ لە بەردەوامە لە یاریکردن و بەرزبوونەوە و دابەزین و هۆکاری دابەزینی زیاتری لە ئێستادا ئەو جێگیرکردنی نرخی دۆلارە لەلایەن ئەمەریکاوە کە کاریگەرییەکی باشی کردووەتە سەر نرخی زێڕ".
 
باسی لەوەشکردووە "لە ئێستادا هاوڵاتییان دەتوانن مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە بەهای 271 دۆلار بفرۆشنەوە، بۆ عەیاری 18 بە بەهای 232 دۆلار، هەروەها کیلۆیەک زێڕی عەیارە 24 بە 62000 هەزار دۆلارە".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "لەماوەکانی داهاتوودا ئەگەری یەک دابەزینی دیکەی گەورەی هەیە و دوای ئەوەش نرخی زێڕ بەرزدەبێتەوە و بەهایەکی زیاتری بۆ دەگەڕێتەوە".
 
سەرۆکی زێڕنگەرانی سلێمانی روونیشی کردووەتەوە "نرخی لیرەی غازی رەشاد کە هاوڵاتییان زیاتر مامەڵەی پێدەکەن دەکەن 418 دۆلارە و لە ئەگەری دابەزین و بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ کاریگەرییەکی زیاتری لەسەر لیرە دەبێت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب