ئابووری

نرخی زێڕ گەیشتە نزمترین ئاست

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی زێڕ گەیشتە نزمترین ئاست
مەودا میدیا -
 
ئەمڕۆ نرخی زێڕ دابەزینێکی گەورەی بەخۆیەوە بینی و بۆ هەر ئۆنسەیەک گەیشتە خوار 1900 دۆلار، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی لە ماوەی پێنج مانگی رابردوودا نرخەکەی بەبەرزیی مابووەوە.
 
ئەمڕۆ هەینی 18ی ئابی 2023 لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی یەک ئۆنسە زێڕ گەیشتە هەزار و 892 دۆلار لەکاتێکدا کە سەرەتای ئەم مانگە یەک ئۆنسە زێڕ بە 1950 دۆلار بوو، هۆکاری سەرەکیی دابەزینی نرخەکەی بۆ بەرزیی نرخی دۆلار دەگەڕێتەوە.
 
هۆکارێکی دیکەی دابەزینی نرخی زێڕ بۆ کۆبوونەوەی بانکی ناوەندیی ئەمەریکا و دیاریکردنی نرخی سوودەکان دەگەڕێتەوە کە وا بڕیارە هەفتەی ئایندە ئەنجامبدرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ دلێر تاهیر، سەرۆکی زێڕنگەرانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ماوەکانی داهاتوودا ئەگەری یەک دابەزینی دیکەی گەورە هەیە لە نرخی زێڕدا و دوای ئەوەش نرخی زێڕ بەرز دەبێتەوە و دەگاتەوە ئاستی جارانی".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب