کوردستانی
سەركردایەتیی یەكێتی لە هەولێر كۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتیی سەرۆكی حزبەكە لە شاری هەولێر كۆدەبێتەوە و تەوەرەكانی كۆبوونەوەكەش ئاشكرادەكرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی ئاب-2023 میدیای فەرمیی یەكێتی رایگەیاند، بڕیارە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە شاری هەولێر کۆببێتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەو كۆبوونەوەیەدا چەند تەوەرێکی گرنگی ناوخۆیی و حزبیی و پێشهاتی سیاسی گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە پێشتر ستران عەبدوڵا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان رایگەیاندبوو، لە کۆبونەوەی رۆژی 20ی ئابی مەکتەبی سیاسی لە شاری کەرکوک بڕیاردرا هەموو کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی لەیەک شوێن ئەنجامنەدرێن، بەڵکو کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی هەفتەی داهاتوومان لە هەولێر دەبێت.
ئەمڕۆش فریاڵ عەبدوڵڵا، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی بەستنی کۆنگرەی پێنجەمی حزبەکەی بە مەودا میدیای راگەیاند "یەکێتی رۆژی 27ی ئەیلولی 2023ی بۆ بەڕێوەچوونی کۆنگرەی پێنجەمی دیاریکردووە و لیژنەیەکی تایبەت پێکهێنراوە لە مەکتەبی رێکخستن، دەزگای هەڵبژاردن، مەڵبەندی دیراسات و ناوەندی یاسایی کە لە لیژنەکە بەرپرسیارێتی دیاریکردنی ئەندامان و شوێن و کاتی کۆنگرەیان لەسەرە".
ژ.ع