کوردستانی

كارتێكی تایبەت هاتوچۆی هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێك لەنێوان هەرێم و ئێران ئاساندەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


كارتێكی تایبەت هاتوچۆی هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێك لەنێوان هەرێم و ئێران ئاساندەكات
مەودا میدیا-

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاویدەكاتەوە، هاوڵاتییان دەتوانن بۆ ماوەى یەک ساڵ بە ئوتۆمبێلى تایبەتى خۆیان و بارهەڵگر و هەموو جۆرە ئۆتومبێلێک هاتوچۆ و گەشت بکەن بۆ کۆمارى ئیسلامیى ئێران.

لە راگەیەندراوەكەدا كە ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی ئاب-2023 بڵاوكراوەتەوە هاتووە، لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆیاندا ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و نەسڕوڵڵا رەشنوودى، سەرکونسڵى کۆمارى ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، لە پێناو خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتییان و پێشکەشکردنى کار ئاسانكاریى بۆ گەشتکردن و هاتوچۆیان بۆ کۆمارى ئیسلامیى ئێران بە ئۆتۆمبێلى تایبەتى خۆیان رێككەوتنێك دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەردوولا لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆدا رێککەوتن، هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاى هەولێر و هەرێمى کوردستان لەرێگەى وەرگرتنى کارتێکى تایبەت "دەفتەرچە" کە یەک جار مامەڵەى وەرگرتنى دەکرێت و بە نرخێکى کەمى دیاریکراو ئەو کارتە وەردەگرن، دەتوانن بۆ ماوەى یەک ساڵ بە ئۆتومبێلى تایبەت بە خۆیان و بارهەڵگر و هەموو جۆرە ئۆتومبێلێکى دیکە هاتوچۆ و گەشت بۆ کۆمارى ئیسلامیی ئێران بکەن.

باس لەوەشكراوە، لە ئێستادا میکانزمى سەرجەم ئەو رێکار و رێوشوێنانەی تایبەتن بەو پرسە دانراوە و یەکلایی کراوەتەوە، لە ماوەیەکى نزیکى داهاتووشدا بەپێى رێکار و رێنماییە بەرکارەکانی هەردوو وڵات دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
 
ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan