کوردستانی

هەرێمی كوردستان و بەریتانیا رێككەوتنیكیان واژۆكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەرێمی كوردستان و بەریتانیا رێككەوتنیكیان واژۆكرد
مەودا میدیا-

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەگەڵ وەزیری ئاسایشی بەریتانیا لێكتێگەیشتنێكی هاوبەشیان واژۆكرد و پێكەوە هەماهەنگییان دەبێت.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئاماژە بەوەكراوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی ئابی 2023،  رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تۆم توگنهات، وەزیری ئاسایشی بەریتانیا "لێکتێگەیشتنی هاوبەش"یان دەربارەی هەماهەنگی و هاوکاری و راهێنان لەبواری بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەکان لە نێوان هەردوو حکومەتدا واژۆکرد.

‎ئەو یاداشتە بەپێی راگەیەندراوەكە بەشێکە لە پەیوەندیی گرنگ و بەردەوامیی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا بۆ پێکەوە کارکردن لەپێناو رووبەرووبوونەوەی تاوانە رێکخراوەکان کە سنوورە نیشتیمانییەکان دەبەزێنن و هەڕەشە لە سەر هاونیشتیمانیان دروست دەکەن.

هاوكات ئەوەش هاتووە. ‎ئەو یاداشتە نەخشەرێگایەک بۆ پێکەوەکارکردن دادەنێت بەمەبەستی باشترکردنی سەلامەتیی و ئاسایش و خۆشگوزەرانیی هاوڵاتیانی هەردوولا.

هەرێم و بەریتانیا بەوپێیە پێکەوە کاردەکەن بۆ ئاڵوگۆڕی شارەزایی و بونیادی تواناسازی، بە پشتبەستن و پابەندبوون بە مافەکانی مرۆڤ وستاندەردە نێودەوڵەتییە هاوبەشەکان لە ئاستێکی فراوانتر.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan