کوردستانی

فیدان ئەمشەو دەگاتە هەولێر

مەودا میدیا - سلێمانی |


فیدان ئەمشەو دەگاتە هەولێر
مەودا میدیا-

ئەمشەو هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بڕیارە بگاتە هەولێر و سبەی پێنجشەممە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دوای سەردانەکەی بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق، ئەمشەو هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا دەگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لەلایەن رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە و فەلاح مستەفا، راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لێدەکرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان، سبەی پێنجشەممە وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی باڵا، کۆبوونەوە فەرمییەکانی دەستپێدەکات.

دوێنێ سێشەممە وەزیری دەرەوەی توركیا لە یەكەم سەردانی فەرمیدا گەیشتە عیراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتەكە كۆبووەوە، تەوەری سەرەكیی باسەكانیشی بریتیبوو لە پرسی پاراستنی سنوورەكانی نێوان هەردوو وڵات، هەناردەی نەوتی هەرێم، كەشوهەوای ناوچەیی.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan