کوردستانی
رووداوێكی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی لێدەكەوێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەئەنجامی رووداوێكی هاتوچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێك و ماتۆرسكیلێكدا، كەسێك گیانی سپارد و یەكێكی دیكەش برینداربوو.
نەخۆشخانەی گشتیی شەهیدان لە پێنجوێن ئەمڕۆ چوار شەممە 23ی ئاب-2023 رایگەیاند، لە نزیک گوندی قەلەندراوای سەر بە ناحیەی گەرمکی قەزای پێنجوێن بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ دوو كەس بوونە قوربانی.
بەپێی زانیارییەكان رووداوەكە لەنێوان ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان بووە، دوو سەرنشین لەسەر ماتۆڕسکیلەکە بوون و یەكێكیان گیانی سپاردووە، ئەوەی دیكەش برینداربووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، سەرنشینانی ماتۆرسكیلەكە بەنەژاد عەرەب بوون و بنکەی پۆلیسی گەرمک بەهاوکاریی برایانی پۆلیسی پێنجوێن، مردووەکە و بریندارەکەیان گەیاندووەتە نەخۆشخانەی گشتیی شەهیدان/پێنجوێن.
ئەوەش هاتووە، دەستبەجێ لەلایەن کارمەندانی بەشی فریاکەوتن رێکاری پێویستیان بۆ ئەنجامدراوە.
ژ.ع