کوردستانی
تەرمی دوو کچ دۆزرانەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوای دیارنەمانی دوو کچ لە قەزای ئاکرێ بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی هەردووکیان لە روباری خازر دۆزرانەوە کە تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 23 ساڵیدان.
عەقید ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێ بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای دیارنەمانی دوو کچ بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی ئابی 2023 لەلایەن ماسیگرەکانی سەر روباری خازر لە گوندی خەلیلکانی سەر بە ناحیەی گردەسێن تەرمی یەکێکیان سەر ئاوکەوتووە، دواتر تیمەکانمان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و تەرمەکەی دیکەشیان دۆزیوەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "هەردوو کچەکە خەڵکی گوندی خەلیلکان و یەکێکیان ناوی (خەڵات شەعبان خەلیل)ە و تەمەنی 20 ساڵە، ئەوی دیکەش ناوی (حەنان رەمەزان عەبدول)ە و تەمەنی 23 ساڵە".
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێ وتی "پۆلیس دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە تاوەکو هۆکاری دروستی رووداوەکە بزاندرێت".
س.ر