کوردستانی
بە تۆمەتی فریودانی کچێک تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی فریودانی کچێک و وەرگرتنی پارە و زێڕ لێی بە بیانووی هاوسەرگیری.
پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی فریودانی کچێک و وەرگرتنی پارە و زێڕ لێی بە بیانووی هاوسەرگیری.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی كچێك سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن كەسێكەوە فریودراوە و بڕێك پارە و ئاڵتونی لێسەندراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دەركەوت كە تۆمەتبار بەناوی خوازراوەوەو بە بەكارهێنانی هەژماری ساختە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی و بەبیانوی هاوسەرگیری هەشت هەزار دۆلارو بڕێك ئاڵتونی لە سكاڵاكار سەندووە، لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانی پۆلیس بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار بەردەوام بوو، سەرەنجام توانرا شوێنی تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر بڕێك پارەدا كە بەتۆمەتبار بووە".
ئاماژە بەوەکراوە "لەئێستادا تۆمەتبار (ه، أ، ح لەدایكبووی 1985 ) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 2 لە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن راگیراو و دانی بەتاوانەكەیدا ناوە".
س،ر
س،ر