کوردستانی
چالاکوانێکی سیاسی: وەزیری دەرەوەی تورکیا لەم سەردانەیدا سێ دۆسیەی گرنگی لەگەڵ خۆی هێناوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
چالاکوانێکی سیاسی رایدەگەیەنێت وەزیری دەرەوەی تورکیا لەم سەردانەیدا سێ دۆسیەی گرنگی لەگەڵ خۆی هێناوە، ئاماژە بەوەشدەکات بەرپرسانی عیراق بە داوای تورکیا بۆ ناساندنی پەکەکە وەک رێکخراوی "تیرۆریستی" خۆشحاڵ نین.
هیوا سەید سەلیم، رۆژنامەنووس و چالاکوانی سیاسی لەبارەی سەردانەکەی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ عیراق و هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمە جاری یەکەم نییە هاکان فیدان سەردانی ناوچەکە دەکات، بەڵام ئەمە یەکەمینجارە بەو نازناوە فەرمییە کە وەزیری دەرەوەی تورکیایە دوای هەڵبژاردنی ئەم دوایەیەی تورکیا بێتە هەرێم و عیراق".
ئاماژەی بەوەشکرد "هاکان فیدان لەم سەردانەیدا سێ دۆسیەی گرنگی لەگەڵ خۆی هێناوە، یەکەمیان پەیوەندیی بە پەرەپێدانی بازرگانیی نێوان عیراق و تورکیایە کە باس لە کردنەوەی دەروازەیەکی نوێ دەکرێت، دووەم دۆسیەش پەیوەندیی بە پرسی ئاو و سێیەمیش پەیوەستە بە پرسی ئەمنییەوە کە خۆی دەبینێتەوە لە خواستی تورکیا بۆ رووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)".
لەبارەی داوای تورکیا لە عیراق بۆ ناساندنی پەکەکە وەک "رێکخراوێکی تیرۆریستی" هیوا سەید سەلیم وتی "ئەم داواکارییە خواستی هەموو بەرپرسانی تورکیایە، بەڵام وەک لە کۆنگرە رۆژنامەنووسییەکەی نێوان هەردوو وەزیری دەرەوەی عیراق و تورکیا هەستیپێکرا بەرپرسانی عیراق بەو داوایە خۆشحاڵ نین، پێشناچێت ئەوان بچنە ژێرباری ئەوەی ئیدانەی پەکەکە بکەن".
وتیشی "عیراق و هەرێمی کوردستان دەیانەوێت جارێکی دیکە لە رێگەی تورکیاوە نەوتی هەناردە بکرێتەوە، تورکیاش لەبەرانبەر ئەوە داوای لێخۆشبوونی دادگای ناوبژیوانی فیدراڵ دەکات کە بەسەر تورکیای سەپاند، هەروەها داواکاری دووەمیشی ئیدانەکردنی پەکەکەیە".
روونیشیکردەوە "پرسی ئاو پرسێکی گرنگە و عیراقییەکان زۆر مەبەستیانە تورکیا رازیبێت، بۆ ئەوەی بەشێک لە ئاوی دیجلە و فورات کە سەرچاوەکەی تورکیایە بۆ عیراق بێت، بەڵام تائێستا تورکیا هیچ بەڵێنێکی نەداوە".
دوێنێ چوارشەممە 23ی ئابی 2023 هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە عیراق و لەگەڵ بەرپرسانی عیراق چەندین کۆبوونەوەی گرنگی ئەنجامدا، دواتر بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی ئابی 2023 لە رێگەی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە هاتە هەولێر و چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم ئەنجامدا.
س،ر