کوردستانی
دەوامی زانکۆی سلێمانی دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت رۆژی شەممەی مانگی داهاتوو کە دەکاتە بەرواری 16ی ئەیلول، یەکەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندنە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی ئابی 2023 دکتۆر پێشڕەو حەمەجان، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی رایگەیاند "ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی دوێنێ رێکەوتی 23ی ئابی 2023 لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا رۆژژمێری ساڵی خوێندنی 2023 - 2024ی بۆ سەرجەم کۆلێجەکانی زانکۆی سلێمانی داڕشت".
باسی لەوەشکردووە "دانانی رۆژژمێرەکە بەجۆرێکە بەجۆرێکە کە هەردوو وەرزی خوێندنی یەکەم ودووەم وکاتی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم ودووەمی هەردوو وەرزەکە وپشووەکانی لە خۆگرتووە".
روونیشی کردووەتەوە "رۆژی شەممە و لە رێکەوتی 16ی ئەلولی 2023 وەک یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندن و رۆژی 30ی حوزەیرانی ساڵی 2024 وەک کۆتا ڕۆژی ساڵی خوێندن دیاریکرا".
ر.ع
ر.ع