کوردستانی

شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەکەنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەکەنەوە
مەودا میدیا -
 
وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت سبەینێ هەینی بڕیارە بە یاوەری شاندێکی وەزارەتمان و کەسانی یاسایی، شاندی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بکەنەوە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی ئابی 2023 کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت رایگەیاند "بڕیارە سبەینێ شاندێکی وەزارەتەکەمان و چەندین کەسی یاسایی سەردانی لەگەڵ شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکەن و گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێکەوە بکرێت".
 
باسی لەوەشکردووە "هەر لەو کۆبوونەوەیەشدا، بەرپرسانی ئەو پارێزگایانە ئامادە دەبن کە بەرهەمهێنەری نەوتن و گفتوگۆی چڕ لەبارەی پرسی پرۆژە یاسای نەوت و غازەوە دەکرێت".
 
وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتوشیەتی " باس لە ناردنی بەشە بەنزین و نەوتی سپی لەلایەن هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی نەوتی عێراقی دەکرێت".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan