کوردستانی

بڕیرێک لەبەرژەوەندیی کرێنشینان درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیرێک لەبەرژەوەندیی کرێنشینان درا
مەودا میدیا -
 
بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت بڕیاردراوە ئەو قیستەی کە لە سوودمەندبووان وەردەگیرێت بخرێتە سندوقێکەوە و دواتر یەکەی نیشتەجێبوونی دیکەی پێ دروستبکرێت بۆ کەسانی هەژار و کەمدەرامەت.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی ئابی 2023 توانا بەشیر، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند "ئەو یەکانەی بەبێ پێشەکی و قیستی درێژخایەن بۆ کرێنشینان و کەمدەرامەتان دروستدەکرێت بەردەوامیی دەبێت".
 
باسی لەوەشکردووە "ئەو قیستەی لە هەژاران و سوودمەندبووان وەردەگیرێت، دەخرێتە سندووقێکەوە تاوەکو دواتر یەکەی نیشتەجێبوونی دیکەی بۆ هاوڵاتییان پێ دروستبکرێت".
 
جەختیشی کردووەتەوە "لە ئێستادا فۆڕمەی یەکەکانی نیشتەجێبوون کارایە و ئەو کارابوونەش تاوەکو سەرەتای مانگی 12ی ئەمساڵ بە شێوازی ئۆنڵاین بەردەوام دەبێت".
 
وتوشیەتی "بەپێی یاسای وەارەتەکەمان ئەو پارەیەی بە قەرز لە کەمدەرامەتان و هەژاران وەردەگیرێتەوە، دەخرێتە سندووقێکەوە و دوای کۆبوونەوەی، یەکەی نیشتەجێبوونی دیکەی بۆ هاوڵاتییان پێ دروستدەکرێت".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan