کوردستانی
حکومەتی هەرێم هەلی کاری راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک هەلی کار بۆ دەرچووانی دانەمەزراو بەشێوەی گرێبەست لە چەند بوارێکی جیاوازدا رایدەگەیەنەێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی ئابی 2023 وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "کۆمەڵێک هەلی کاری جیاواز بۆ دەرچووانی دانەمەزراو بەردەستە بە شێوازی گرێبەست و خوازیاران دەتوانن لەماوەی یەکشەممە و دووشەممە بەرواری 27-28ی ئابی ئەمساڵ فۆڕمەکانیان وەربگرن".
باسی لەوەشکردووە "دامەزراندنەکە بۆ ئەو کەسانە دەبێت کە بڕوانەمەی بەکالۆریۆسیان هەیە بۆ هەریەک لە ناونیشانەکانی (IT، ژمێریاریی، کارگێڕیی، یاسایی، ئەندازیاری میکانیک، توێژەری کۆمەڵایەتی، زمانی ئینگلیزی)".
روونیش کردووەتەوە، ئەو کەسانەشی دەرچووی ئامادەیی و ناوەندی و سەرەتایین دەتوانن بۆ پیشەی شۆفێری فۆڕم وەربگرن، بەرواری فۆڕم وەرگرتنیش رۆژی 27 و 28ی ئەم مانگە دەبێت".
جەختیشی کردووەتەوە "بەپێی ئەم چەند مەرجەی خوارەوە و بەشێوازی خاڵبەندی خوازیاران لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتەوە هەڵدەبژێردرێن:
1- پێویستە خوازیار تەمەنی لە نێوان 18-40 ساڵ بێت.
2- پێویستە خوازیار دانیشتووی سلێمانی بێت.
3- پێویستە خوازیار زانیاری راست و دروست پێشکەش بکات و لە ئەگەری تۆمارکردنی زانیاری هەڵە و نادروست داواکاری دامەزراندنی رەتدەکرێتەوە.
4- نابێت خوازیار مووچەخۆر بێت لە هیچ دامودەزگایەکی حکومی و کەرتی تایبەت.
5- ئارەزومەند پێویستە بەڵگەنامەکانی رەسەن و کۆپی کراوبن و لەڕۆژی سەردان کردنی ئامادەبکات ( کارتی نیشتیمانی ، کارتی زانیاریی ، پشتگیری موختاری گەڕەک ، بڕوانامە یان پشتگیری دەرچوون) .
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی وتوشیەتی "وادەی دابەشکردنی فۆڕم لەو دوو رۆژەدا دەبێت و دواتر فێرخوازان دەبێت لەماوەی سێ رۆژدا فۆڕمەکانیان بگەڕێننەوە و شوێنی دابەشکردنیشی بەڕێوەبەرایەتیی کاری سلێمانییە لەناو بینای دەستەبەری (ضمان) سەروو بەریدەکە".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


