کوردستانی
پەروین فاتیح: هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بۆ کورد چارەنووسسازە.
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
کاندیدێکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت داوا دەکەم هاوڵاتییان دەنگ بدەن، ئەگەر کورد لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکوک دەنگە پێویستەکان نەهێنێت، زۆربەی پۆستە فەرمییەکان لەدەستدەداتە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی ئابی 2023 پەروین فاتیح، کاندیدی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "هەڵبژاردنێکی چارەنووسسازمان لەپێشە و دەبێت کورد دەنگی پێویست بهێنێت، ئەگەر وانەبێت ئەوا هەموو پۆستەکان بەبێ رەزامەندیمان یەکلایی دەکرێتەوە بەوهۆیەی بەدەنگی زۆرینە و کەمینە پۆستەکان لە ئنجومەنەکە تێدەپەڕێندرێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە "لە ماوەکانی رابردوودا نزیکەی 17 هەزار وانەبێژی گرێبەست لە کەرکوک کران بە هەمیشەیی و لەو ژمارەیەش تەنها دوو هەزار و 500 کەسیان کوردبوون، بۆیە گەر دەنگی پێویست بەدەست نەهێنین کاریگەریی لەسەر دامەزراندنیش دەبێت و کورد کەمترین دەبێت".
روونیشی کردووەتەوە "یەکێتی تاوەکو کۆتا رۆژی تۆمارکردنی هاوپەیمانێتییەکان چاوەڕوانبوو تاوەکو بەیەک لیست بەشداری بکەن، بەڵام بەداخەوە بەو شێوەیە نابێت و کورد بە چەند لیستێکی جیاواز بەشدار دەبێت و ئەمەش زیانە بۆ کورد".
پەروین فاتیش جەختیشی کردووەتەوە "داوا لە هاوڵاتییە کوردەکانی کەرکوک دەکەین لەپێناو پاراستنی مافەکانیان و کوردستانیبوونی کورکوک لە رۆژی دەنگداندا دەنگ بدەن و گرنگ نییە دەنگ بە چ کاندیدێک دەدەن، گرنگ ئەوەیە دەنگ بە کورد بدەن".
بیروڕا


