ئابووری

نرخی نەوت بەرزبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بەرزبووەوە
مەودا میدیا-

وێڕای ئەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان ئەمڕۆ بەرزبووەوە، بەڵام پێدەخاتە دووەم هەفتەی زیانمەندبوونی بازرگانانی ئەو بەرهەمە.
 
نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان بە شێوەیەكی گشتیی ناجێگیرە و پاش ئەوەی مانگی رابردوو بە ئاستێكی بەرچاو نرخەكەی بەرزبووەوە، كۆتایی ئەم مانگە نرخی هاڕەیكرد، ئەمڕۆش بە رێژەی لەسەدا 0.4 نرخەكەی زیاتر بەرزبووەوە.

نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكاندا لە جیهان ئەمڕۆ هەینی 25ی ئاب- 2023 بە 83.66 دۆلار بوو، بەوپێیە نرخەكەی 30 سەنت و بە رێژەی لەسەدا 0.4 بەرزبووەتەوە.

هاوكات یەك بەرمیل خاوی تەكساسی رۆژئاوای ئەمەریكا بە 79.36 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە و نرخەكەی 31 سەنت و بە رێژەی لەسەدا 0.4 بەرزبووەوە.

پێشبینیدەکرێت لەم هەفتەیەدا نرخی نەوتی خاو بە رێژەی لەسەدا 1.5 بۆ 2.5% دابەزێت، ئەمەش دووەم هەفتەی لەسەر یەکە نرخەكەی بەردەوامە لە دابەزین.

هاوكات بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بووەتە هۆی ئەوەی تێچووی نەوت بۆ هەڵگران و مامەڵەكارانی دراوی دیكە زیاتر بكات و ئەوەش كاریگەریی لەسەر ناجێگیریی نرخی نەوت و رێژەی خواست لەسەر بەرهەمەكە دروستكردووە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب