کوردستانی

وەستا حەسەنی كەبابچی بە گوللە گیانیلەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەستا حەسەنی كەبابچی بە گوللە گیانیلەدەستدا
مەودا میدیا-

بەیانیی ئەمڕۆ لە سیتەك، وەستا حەسەنی كەبابچی كە ناسراوە لەناو سلێمانیدا، بە برینداریی گەیەندرایە نەخۆشخانە و پاشان بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە گیانی سپارد.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی لەوبارەیەوە بە میدیاكارانی راگەیاند“ئاگادار کراینەوە بە بوونی بریندارێک لە ناوچەی سیتەکی سلێمانی، تیمەکانمان بریندارەکەیان گەیاندە نەخۆشخانەی شار کە شوێنی فیشەک بە جەستەیەوە بوو”.

 ئەو بەڕێوەبەرە تەندروستكارە ئەوەشی وت،  وەستا حەسەنی كەبابچی بە برینداریی لە نەخۆشخانەی شار گیانیلەدەستداوە و تیمەکانیان گەیاندوویانەتە پەیمانگەی پزیشکیی دادوەریی سلێمانی.

بەپێی زانیارییەكان، وەستا حەسەن ئاسەواری فیشەکێک بە سەرییەوە بووە، بەڵام هەتا ئێستا نازانرێت کوژراوە یان  كردەكە خودكوژی بووە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan