کوردستانی

كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتوو گۆڕانكاریی ئەوتۆی نابێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتوو گۆڕانكاریی ئەوتۆی نابێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی راگەیاند و بەپێی زانیارییەكان "پلەكانی گەرما گۆڕانكاریی ئەوتۆیان نابێت".

بەپێی كەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ هەینی 25ی ئاب -2023  ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و خێرایى با لەسەرخۆ دەبێت لەنێوان 10 بۆ 20  کیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.

هاوكات ئەمڕۆ هەینی پلەکانى گەرما نزیكدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى  دوێنێ ، سبەی شەممە ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

لە ئیدارەی گەرمیان پلەكانی گەرما بەپێی پێشبینی كەشناسیی هەرێم دەگەنە 45 و گەرمترین ناوچەی هەرێم دەبێت، حاجی ئۆمەرانیش فێنكترین ناوچەی هەرێمە كە بەرزترین پلەی گەرمی تێیدا 32 پلەی سیلیزییە. 
  
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو لەلایەن كەشناسیی هەرێمەوە بە پلەی سیلیزی؛

هەولێر     : 42 پلەى سیلیزى
سلێمانی    : 40 پلەى سیلیزى
دهۆک      : 41  پلەى سیلیزى
کەرکوک   : 44 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە   : 42 پلەى سیلیزى
زاخۆ       :  43 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 32 پلەى سیلیزى
سۆران     :       40  پلەى سیلیزى
گەرمیان   :  45  پلەى سیلیزى

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب