کوردستانی
شەش كەس لە رووداوێكدا برینداربوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە كۆیە، دوو ئۆتۆمبێل پێكیاندادا و لەئەنجامدا شەش كەس بوونە قوربانی.
بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی كۆیە، ئەمڕۆ هەینی 25ی ئاب-2023 لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل شەش کەس برینداربوون.
رووداوەكە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ لە رێگەی هەیبەت سوڵتان روویداوە، زانیارییەكان ئاماژە بەوەدەكەن لە ئەنجامی پێکدادانی ئۆتۆمبێلی جۆری (هایۆندای تۆکسۆن و جاک) شەش کەس بریندار بوون.
هاتوچۆی كۆیە هۆکاری رووداوی پێكدادانەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەنجامدانی کرداری پێشکەوتنی هەڵە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، رێژەی زۆری رووداوەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە کرداری پێشکەوتنە لەلایەن شۆفێرانەوە بەهۆی ئەوەی سەرجەم رێگەکانی دەرەوەی کۆیە تاک سایدی چوون و هاتنن.
ژ.ع

بیروڕا