کوردستانی
نرخی بەزنزین لە شاری سلێمانی بەرزبووەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە شاری سلێمانی سەرلەنوێ نرخی بەنزین لە بەنزینخانەكان بەرزبووەوە و بەپێی زانیارییەكان بۆ هەر لیترێك 50 دینار زیاتر وەردەگیرێت.
پەیامنێری مەودا میدیا رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 25ی ئاب-2023 لە بەنزینخانەكانی شاری سلێمانی نرخی بەنزین سەرلەنوێ بەرزبووەتەوە، بە جۆرێك بۆ یەك لیتر لە سەرجەم جۆرەكانی بەنزین 50 دینار زیاتر وەردەگیرێت لە رۆژانی رابردوو.
بەوپێیە لەناو بەنزینخانەكان لەئێستادابەنزینی نۆرماڵ كە پێشتر نرخەكەی بۆ خوار 1000 دینار بۆ هەر لیترێك دابەزیبوو، ئێستا گەیشتووەتەوە 1000 دینار.
هاوكات هەر لیترێك لە بەنزین جۆری موحەسەن بە 1200 دیناری عیراقی و بەنزینی سوپەریش بە 1350 دیناری عیراقی مامەڵەی پێوەدەكرێت.
بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لەكاتێكدایە دۆخی ئابووریی هەرێم ناجێگیرە، ناردنی شایستە داراییەكان لەلایەن بەغداوە زیاتر لە دوو مانگە دواكەوتووە و مووچەی مووچەخۆرانیش نانێردرێت.
ژ.ع

بیروڕا