کوردستانی

قاچاخچییەكی دەرمانی نەخۆشیی درێژخایەن دەستگیركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


قاچاخچییەكی دەرمانی نەخۆشیی درێژخایەن دەستگیركرا
 مەودا میدیا-
بنكەی پۆلیسی حەسار تۆمەتبارێك دەستگیردەكەن، كە دەرمانی نەخۆشیی شەكرەی بە شێوەیەكی قاچاخ هاوردەكردووە و ویستوویەتی ساغیبكاتەوە.

راگەیەندراوەكە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ  هەینی 25ی ئاب-2023 بڵاویكردووەتەوە و تێیدا هاتووە، بە تۆمەتی هێنانی دەرمانی نەخۆشیی شەكرە بەقاچاخ، تۆمەتبارێك لەلایەن بنكەی پۆلیسی حەسار سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادق دەستگیركراوە.

دوای ئەوەی زانیاریی گەیشتووەتە دەست بەشی پۆلیسی سەیدسادق لەبارەی كەسێكەوە كە گومانكراوە دەرمانی قاچاخی پێبێت، بەپێی راگەیەندراوەكە هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانراوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت، دەستیشگیراوە بەسەر بڕێك دەرمانی نەخۆشی شەكرە كە تۆمەتبار بە قاچاخ و بە مەبەستی ساغكردنەوەی هاوردەی كردووە.

پۆلیس دەڵێت، لەئێستادا تۆمەتبار (س، م، م) لەدایكبووی 1989 بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 194 لەیاسای گومرگ راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan