کوردستانی

منداڵی خێزانێكی گەشتیار لە سەیرانگەیەك خنكا

مەودا میدیا - سلێمانی |


منداڵی خێزانێكی گەشتیار لە سەیرانگەیەك خنكا
مەودا میدیا-

لە سەیرانگەیەك سەر بە دەربەندیخان، منداڵێك كەوتە ناو ئاوی سیروان و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی سپارد.

ئەمڕۆ هەینی 25ی ئاب-2023 بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی دەربەندیخان رایگەیاند، منداڵێك لە ئاوی سیروان لە نزیك كەپرە گەشتیارییەكانی ژاڵە سەر بە قەزای دەربەندیخان خنكا.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی كەوتووەتە ناو رووبارەكەوە، ئامادەبووان لەو شوێنە منداڵەكەیان دەرهێناوەتەوە، بەڵام هەتا گەیاندوویانەتە نەخۆشخانەی گشتییی دەربەندیخان گیانیلەدەستداوە.

زانیارییە بەردەستەكانی مەودا میدیا دەڵێن "منداڵەكە تەمەنی سێ ساڵ بووە، نەژادی عەرەبە و خێزانەكەی بۆ ئەنجامدانی گەشت و سەیران چوونەتە ئەو سەیرانگەیە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan