کوردستانی
نزیكەی 300 ئێزدی دەگەڕێنەوە شەنگال
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی كۆچ-ی عیراق گەڕانەوەی نزیكەی 300 ئاوارەی ئێزدی بۆ شەنگال رادەگەیەنێت و دەشڵێت "لەلایەن وەزیری كۆچەوە پاڵپشتی كراون".
لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی كۆچ ئەمڕۆ هەینی 25ی ئاب-2023 هاتووە، بەمەبەستی ئاراستەكردنی پاڵپشتی بۆیان، ئیڤان جابرو،وەزیری کۆچبەران گەڕانەوەی خۆبەخشانەی 292 ئێزیدی ئاوارە لە کەمپەکانی دهۆک بۆ ناوچەکانی خۆیان لە شنگال رادەگەیەنێت.
ئاماژە بەوەكراوە، ئیڤان فائق جابرو ستافی وەزارەتەکەی ئاڕاستەکردووە بۆ دابینکردنی هەموو ئاسانکاری و پێداویستییە پێویستەکان بۆ ئەو خێزانە ئاوارانەی لە كەمپەكانەوە بەرەو شەنگال دەگەڕێنەوە.
جابرو باسی لەوەكردووە، گەڕانەوەکە لە چوارچێوەی پلانی وەزارەتدا هاتووە بۆ کۆتاییهێنان بە دۆسیەی ئاوارەبوونی ناوخۆیی لە وڵات.
لە هەمانكاتدا، هاوتەریب لەگەڵ بەرنامەی حکومەت، بە هەماهەنگیی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان و حکومەتە خۆجێیەکان لە هەردوو پارێزگاکە كاركراوە بۆ دەستەبەرکردنی گەڕانەوەی ئاوارەكان.
ئەوەش هاتووە "تیمە مەیدانییەکانی وەزارەتی كۆچ بەردەوامن لە تۆمارکردنی ئەو خێزانە ئاوارانەی کە دەیانەوێت خۆبەخشانە بگەڕێنەوە ناوچەكانی خۆیان.
ژ.ع

بیروڕا