کوردستانی

بە گوللـە كەسێك برینداردەكات و خۆی رادەستی پۆلیس دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە گوللـە كەسێك برینداردەكات و خۆی رادەستی پۆلیس دەكات
مەودا میدیا-

لە سنووری ئیدارەی راپەڕین، تۆمەتبارێك پاش ئەوەی كەسێك بە سێ گوللـە برینداردەكات، خۆی رادەستی هێزەكانی پۆلیس دەكات.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین ئەمڕۆ هەینی 25ی ئاب-2023 رایگەیاند، کاتژمێر 12:30 خولەکی شەوی رابردوو لە ناحیەی سەنگەسەر سەر بە قەزای پشدەر (قەڵادزێ) تەقە لە هاوڵاتییەک بەناوی (س. م. ر) كراوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، بریندارەكە لەدایکبووی ساڵی 1995ە لە رەگەزی نێر، دانیشتووی رانیەیە بە سەختی بریندار بووە، پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە و پشکنینی پزیشکی دەرکەوت شوێنەواری سێ فیشەکی دەمانچە بەسەر جەستەیەوە هەیە.

ئاماژە بەوەشكراوە،  بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە بریندارەکە بەڕێکرا بۆ سلێمانی و دوای رووداوی تەقەكردنەكە تۆمەتبار خۆی رادەستی هێزەکانی بنکەی پۆلیسی ناحیەی سەنگەسەر کردووە.

ئەوەش هاتووە، دوای ئاگادارکردنەوەیان دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن و بنکەی پۆلیسی سەنگەسەر گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دواتر رێوشوێنی یاسایی گیرایەبەر.

لەئێستادا بەپێی پۆلیسی راپەڕین، تۆمەتبارەکە راگیراوە و هۆکاری رووداوەکەش نادیارە، لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە دەستیپێکردووە.

ژ.ع
بە
Qaiwan
Qaiwan