کوردستانی
شۆفێرێك گیانیلەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە سنووری چەمچەماڵ و لە ئەنجامی رووداوێكی هاتوچۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلێك گیانیلەدەستدا.
رووداوەكە لە جۆری وەرگەڕان بووە، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 25ی ئاب-2023 لەوبارەیەوە رایگەیاند، کارمەندی هاتوچۆ (هاوکار عباس) پێی راگەیاندین کاتژمێر4:40 خولەكی پاشنیوەڕۆ رووداوەكە روویداوە.
ئەو كارمەندە بە راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتییەكەی وتووە، رووداوی وەرگەڕانەكە لەسەر رێگەی سەنگاو - چەمچەماڵ بووە.
لە ئەنجامی ئەو رووداوەدا، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەناوی (خەلیل مەحمود حەمەئەمین) گیانیلەدەستداوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە ئەمڕۆ هەینی، لەسەر رێگەی هەیبەت سوڵتان لە كۆیە، بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل شەش هاوڵاتی برینداربوون.
ژ.ع