کوردستانی
ئاسایشی زاخۆ هۆكاری دەستگیركردنی بەڕێوەبەری سپێدە لە بادینان ئاشكرادەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئاسایشی زاخۆ لە روونكردنەوەیەكدا سەبارەت بە دەستگیركردنی ئیسلام كەشانی، رۆژنامەنووس و بەڕێوەبەری نووسینگەی كەناڵی ئاسمانیی سپێدە لە بادینان هۆكاری دەستگیركردنەكەی ئاشكراكرد.
بەپێی ئەو روونكردنەوەیە كە مۆر و واژۆ و ناوی بەڕێوەبەری ئاسایشی زاخۆی لەسەر نیە، ئیسلام سەعدی عەلی، كارگێڕی مەڵبەندی 13ی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و بەڕێوەبەری نووسینگەی سپێدە لە بادینان، بە تۆمەتی بوونی پەیوەندی لەگەڵ چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان دەستگیركراوە.
لە نووسراوەكەدا هاتووە، بە فەرمانی دادوەر و بەپێی بڕگەی یەك لە یاسای 23ی ساڵی 2003 دەستگیركراوە و لەئێستادا لەژێر لێكۆڵینەوەدایە.
جەختیشیكردووەتەوە، لە پرۆسەی دەستگیركردنەكەدا هیچ پێشێلكارییەكی یاسایی نەكراوە و بەڵگەیان هەیە كە دەیسەلمێنێت كەشانی پەیوەندی هەیە بە پارتی كرێكارانی كوردستانەوە.
لە كۆتاییشدا ئەوە هاتووە، ئەوان وەك ئاسایش ئەركیان پاراستنی سەروسامانی هاوڵاتییانە و هیچ كاتێك لەسەر جیاوازیی بیروڕا كەس دەستگیرناكرێت، بەڵام رێگە بە هیچ گروپ و لایەنێكیش نادەن ببێتە هەڕەشە و مەترسی لەسەر ئارامی و ئاسایشی هەرێمی كوردستان.
دوو رۆژ لەمەوبەر، ئیسلام كەشانی، رۆژنامەنووس و بەڕێوەبەری رێكخراوی هانای خێرخوازی لە دەڤەری بادینان، لەرێی چوونی بۆ كارەكەی لەلایەن هێزێكی ئاسایشەوە دەستگیركرا و پاش چوار كاتژمێر هێزێك چوونەسەر ماڵەكەی بەمەبەستی پشكنین، ئەمڕۆش لەوبارەیەوە لایەنی پەیوەندیدار روونكردنەوەی بڵاوكردەوە.
ژ.ع