کوردستانی

كوژرانی سێ سەربازی توركیا راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


كوژرانی سێ سەربازی توركیا راگەیەندرا
مەودا میدیا-

لە ژمارەیەك چالاكیی گەریلاكانی هێزەكانی پاراستنی گەل، لە ناوچەكانی سنووری هەرێمی كوردستان سێ سەربازی توركیا كوژران.

هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، ژمارەیەك چالاکییان لە سنووری هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە و بەهۆیەوە سێ سەربازی تورکیا لە ناوچەكانی زاپ و مەتینا کوژراون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە هەواڵەكەی راگەیاندووە و بەوپێیە، لە رۆژانی 24 و 25ـی ئاب-2023 نۆ جار رووبەڕووی سوپای تورکیا بوونەتەوە و هێرشیانکردووەتە سەر سێ بنکەی سەربازیی تورکیا لەناو سنووری هەرێمی كوردستان.

لە هەریەك لە ناوچەكانی زاپ و مەتینا و شەھید دەلیلی لە رۆژئاوای زاپ رووبەڕووبوونەوەكان روویداوە و سەربازانی توركیاش هەر لەوێ كوژراون.

لەلایەكی دیكەوە لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی x كە پێشتر بە تویتەر ناسرابوو، وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی سەربازێکی هێزەكانیان و دوو گەریلای پارتی كرێكارانی كوردستانی راگەیاندووە.

ژ.ع


Qaiwan
Qaiwan