کوردستانی

لە سلێمانی بوومەلەرزە روویدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سلێمانی بوومەلەرزە روویدا
مەودا میدیا - 
 
بەپێی زانیارییەکانی سەنتەری بوومەلەرەزانیی ئەوروپی، کاتژمێر 6:31 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1  پلەی رێختەر بە قووڵی شەش کیلۆمەتر لە نزیک بەکرەجۆی سلێمانی روویداوە.
 
ئەمڕۆ شەممە 26ی ئابی 2023 بەشێک لە هاوڵاتییانی شاری سلێمانی هەستیان بە بوومەلەرزەیەکی بەهێز کردووە و بەپێی زانیارییەکانیش لە قووڵایی شەش کیلۆمەتر لە بەکرەجۆی شارەکە روویداوە.
 
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، هیچ کەسێک بەهۆی بوومەلەرزەکەوە تووشی زەرەر و زیان نەبووەتەوە و تاوەکو ئێستاش لایەنە پەیوەندیدارەکان زانیارییان لەسەر رووداوەکە بڵاو نەکردووەتەوە.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan