کوردستانی
کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایدەگەیەنێت کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی هەرێم بەجێگیری دەمێنێتەوە و بەرزترین پلەی گەرماش لە گەرمیان تۆمارکراوە کە 46 پلەی سەدییە.
ئەمڕۆ شەممە 26ی ئابی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند "ئاسمانی ئەمڕۆ شەممەی شارەکانی هەرێم بەگشتیی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ هەینی".
باسی لەوەشکردووە "سبەینێ یەکشەممە بەهەمان شێوەی ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش هەر بەهەمان شێوە، نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "نزمترین پلەی گەرما لە ناوچەی حاجی ئۆمەران تۆمارکراوە کە 29 پلەی سەدییە و گەرمترین ناوچەش کە بەرزترین پلەی گەرمی لێ تۆمارکراوە گەرمیان کە 46 پلەی سەدییە".
ر.ع
ر.ع